• Youtube
  • Metacafe
  • DailyMotion
  • Revver
  • Home
  • Deriktube
  • Suryoyo01
  • Ethnikation
  • Sajjkos
  • Ahnamedia
  • Arabsounds
  • Suuryooyoo

Moshe Khoja, kurdish singer from Israel

Duration: 9:48

Bashir Sabri Botani visits in local Youth Cultural Center Gonenim - jerusalem Cameraman: Hemi Itz (Xêmî Herkî) مۆشێ خۆجە، سترانبێژی ناودار گەلەك حەز لە سترانی كوردی دەكەم بەشیر سەبری بۆتانی، ئیسرائیل hunername@hotmail.com مۆشێ خۆجە سترانبێژێكی كوردپەروەر و دڵسۆزی كوردستانە. دایك و باوك و خزم و كەسەكانی خەڵكی زاخۆن، بەڵام لە بەغدا مەزن بوون و لەوێ تا ساڵی 1950 لەو شارە كاریان دەكرد، پاشان لە عێراق دەركران بۆ ئیسرائیل مۆشێ ئەمڕۆ لە شاری گیلۆ دەژیت و لە ھەموو ناوچە و دەڤەرە جۆراوجۆرەكانی ئیسرائیل كاری ھونەری ئەنجام دەكات. لە بارەی سترانی كوردی گوتی پێش ھەموو شتێك سترانی كوردی بەشێكی مەزنی ژیانی منە و من بە بێ ئەم سترانە خۆش و پڕ جۆشە ھەر ناتوانم بژیم. تەمەنم ئێستا 52 ساڵە و لە رۆژەوە لە ئیسرائیل لە دایك بووم و تا ئێستەش، بەردەوام گوێی لێ دەگرم مۆشێ مەقامەكانی كوردی بە باشی دخوێنێت و شارەزاییەكی باشی لە ستایلی ھونەری مۆسیقای كوردی ھەھەیە، وەك لاوك، پاھیزۆك و حەیرانۆك. لە بارەی خوێندنی مەقامە كوردییەكان گوتی ئەو كاتەی لە ئاھەنگ و فێستیڤالەكاندا مەقام دخوێنم، میوانان ھەموویان بە مانای خۆشییەوە سەری خۆیان دەلارێنن و ئەو كاتەی كە سترانە كوردییەكان دەخوینم، یەكسەر مێوانان بۆ ھەڵپەڕكێ ھان دەدەم. بەڵام مخابن كە ئێستە لە كۆمەڵە و یانە كوردییەكانی جوولەكەی ئیسرائیلدا، زیاتر گرینگی بە بابەتی ھەڵپەڕكێ دەھێنرێت مۆشێ لە بارەی تۆماركردنی ئالبوومێكی ھونەری گوتی مخابن كە تا ئێستە من نەمتوانیوە ئالبوومێك تۆمار بكەم. بەڵام ھێوام ئەوەیە رۆژێك تۆماری بكەم، ئەویش پێوەنیی بە باری دارایی خۆمەوە دەبێتە. بە راستی پارەم نییە كە بەم ئەركە پیرۆزە ھەڵسم. من شێت و شەیدای سترانی كوردیم و دەتوانم وەك سترانبێژی نەمر محەمەد عارف جزیری ستران بخوێنم، ھەروەھا سترانەكانی حەسەن جزیری و عیسی بەرواریش دخوێنم لە كۆتاییدا مۆشێ ھیوای خواست و بە شانازییەوە گوتی سترانی كوردی بۆ من ھەموو شتێكە و گەلەك سڵاوێكی تایبەتم بۆ نەتەوەی كورد ھەیە. ھیوادارم رۆژێك كوردستان رزگار ببێت و جارێك بە تەنیا وڵاتی باب و باپیرانی خۆ ببینم و لەوێ مەقام و پەستە كوردییە رەسەنەكانم بخوێنم. ھەروەھا بە كەناڵەكانی راگەیاندنی ھەرێمی كوردستان بڵێ، كە ئەز محەمەد عارفی ئیسرائیلم و لە سەر سازدانی ئەم دیدارە گەلەك سوپاستان دەكەم

tags: Music Moshe Khoja kurdish singer Israel مۆشێ خۆجە
  • Home|
  • Deriktube
  • Suryoyo01
  • Ethnikation
  • Sajjkos
  • Ahnamedia
  • Arabsounds
  • Suuryooyoo